لە ئوردن، بەرنامەی قودرە ٢، بە هاوکاری(BMZ) پاڵپشتی دارایی بەرنامەی “وەرزش بۆ پێشکەوتن” کرد، جێبەجێکرا لەلایەن (GIZ)، بەردەوامە لە پاڵپشتی زیاتر لە ٩٠٠٠ منداڵی هەژار لە کۆمەڵگەی خانەخوێ و پەنابەرە سوریەکان لە ٢٥ قوتابخانە کە دەکەونە پارێزگاکانی عەمان، زەرقە، مەفرەق و بەڵقە، بە جێبەجێکردنی زنجیرەیەک چالاکی تۆپی پێ و پاڵەوانێتی فریسبی لە کات و دوای کاتی دەوامی قوتابخانە
٥٠ مامۆستای ڕاهێنراو و ٢٥ قوتابخانە بەژداری وۆرکشۆپێکیان کرد کە ئامانج لێی پشت بەستن بوو بە زانیاری و پێشخستی تواناکان بوو بۆ دابینکردنی کەشێکی سەلامەت، هاوڕێیانە و پاڵپشتیکەر بوو بۆ پێشکەشکردنی هەلی یەکسان بۆ منداڵانی هەژار لە تەمەن جیاوازەکانی گروپەکان، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، باری کۆمەڵایەتی و پێشینەی کلتوریان بۆ بەژداریکردن لە چالاکیە وەرزشیەکان
وەرزش بۆ پێشکەوتن ڕاهێنانی بە ٢٠ قوتابی لاو کرد وەکو “سەرکردە لاوەکان” کە یارمەتی مامۆستاکان و ڕاهێنەرەکان دەدەن لە جێبەجێکردنی چالاکیە وەرزشیەکان لە قوتابخانە گشتیەکانی ئوردن. زیاتر لە ٥٠ قوتابی زانکۆ ڕاهێنانیان پێکرا لە سیستەمی وەرزش بۆ پێشکەوتندا، بەژداریکردن لەڕێگەی وەرزشەوە و چۆن پلان دابنێیت و ڤیستیڤاڵە وەرزشیەکان بەڕێوەببەیت. قوتابیە ڕاهێنراوەکان چالاکی وەرزشی فریسبی بەڕێوەدەبەن بۆ منداڵانی هەژار لە ناوەندەکانی کۆمەڵگەکان، جگە لە ئەنجامدانی ڤیستیڤاڵی وەرزشی