قودرە ٢ بەیەکەوە لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکەی، کۆمپانیای نێودەوڵەتی کارکردن و ڕاهێنان (NET) دەستیانکرد بە پێشکەشکردنی خولی ڕاهێنانی ٥ مانگە بۆ ٣٥٠ کەسی ئوردنی و سوری لە “ناساندنی فێربوونی هەڵسەنگاندن و بڕوانامە بۆ پەنابەرانی ئوردنی و سوری” ئامانجی خولەکە بەدەستهێنانی توانا و بەهرەی پێشوەختەیە لە چەندین کەرتی وەکو بیناسازی، پیشەسازی، کشتوکاڵی، جوانی و جوانکاری
ڕاهێنانەکە ئامانجی پێشکەشکردنی زانیاری بنەڕەتیە بە بەژداربووان لەو کەرتانەی کە ئاماژەیان بۆ کراوە، بۆ پێشخستن و دابینکردنی بڕوانامەی پیشەیی (نیمچە شارەزا و لێهاتوو)، کاتێک کە ڕاهێنانەکەیان تەواو کرد، بەژداربووان تاقیکردنەوەیەکی شارەزایی دەکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بڕوانامە لە کۆمسیۆنی گەشەپێدانی تەکنیکی و پیشەیی (TVSDC)
بەرنامەی ڕاهێنانەکە پێکهاتەی پیشەیی لەخۆ دەگرێت کە پێویستە بۆ ئەوەی فێرخوازان ببنە کەسانی شارەزا و کرێکاری شارەزا لەو پیشانەی هەڵیدەبژێرن. هەر بەرنامەیەکی ڕاهێنان دابەش دەبێت بۆ سێ بەش: ڕاهێنانی تیۆری، ڕێنمایی پیشەیی و ڕاوێژکاری سەلامەتی و تەندروستی (OSH)، هەروەها خولی ڕاهێناتی تیۆری و پراکتیکی