فەتینا ئەبش تاکە کەسی ١٢ ساڵان بوو کە ناچار بوو لە سوریا هەڵبێت لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ هەشت خوشک و برادا. تەنها جل و بەرگی جانتاکەی پشتی هەڵگرتبوو. لەگەڵ تەمەنە بچوکەکەی، فەتینا هەمیشە بیرکردنەوەی بازرگانی هەبوو و سوور بوو لەسەر ئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆی و خانەوادەکەی دابین بکات
دەستیکرد بە گەڕان لەدوای کاردا بۆ دابینکردنی داهات و یارمەتیدانی خانەوادەکەی لە کاتێکدا تەمەنی ١٦ ساڵان بوو. یەکەم کاری ڕاستەقینەی لە پێشانگایەکی جوانکاری ناوخۆیی بوو لە گەڕەکەکەیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە دەیزانی کە خەونی گەورەتری هەبوو و دەیویست پێشانگای خۆی بکاتەوە
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢، بەژداری سکۆڵەرشیپێکی کرد کە لەلایەن کۆمپانیای هاوبەشی ناخۆیی نێودەوڵەتی بۆ کارکردن و ڕاهێنان پێشکەشکرابوو، کە شارەزایی گەشەسەندنی پێشکەش دەکرد. لە کۆرسی جوانکاری میکیاژکردن وەرگیرا و ئەمەی وەکو دەرفەتێک بینی بۆ بەرەو پێش چوون و بوون بە پیشەگەرێکی پیشەیی و سەرکەوتوو
بە بنیادنانی ئەزموونی پێشینەی لە بواری جوانکاریدا، فەتینا فێربوو چۆن بازرگانیەکی بچووک بەڕێوە ببات لەم کۆرسەدا. لە ماڵی خۆیدا پێشەنگایەکی جوانکاری دامەزراند. بەزانینی کەمی دەرفەتی کارکردن لە بازاڕدا، فەتینا دوو هاوڕێی خۆی بانگهێشت کرد تاوەکو لەگەڵیدا کار بکەن و بە زوویی بوون بە کارگوزای هەمیشەیی لە پێشەنگاکەیدا، ڕووحیەتی سەرکردایەتی و بازرگانی خۆی پیشان دەدات
لەبارەی گەشتەکەیەوە، وتەکانی فەتینا کاریگەری لەسەر ئەوانی تر هەیە: “ئەگەێ لەژیاندا هیوات لەدەستداوە، پێویستە دووبارە بەدەستی بهێنیتەوە. ئەم بەرنامەیە ئارەزووی بۆ ژیانی من گەڕاندەوە و ڕوانگەیەکی نوێی پێدام. کاتێک بیر لە داهاتوو دەکەمەوە، هەست دەکەم هەموو شتێک باش دەبێت، وە دەبێت بۆ هەمووتان بەم شێوازە بێت”
چیرۆکی فەتینا بەڵگەیەکە بۆ خۆڕاگری، سووربوون و کارسازی هەوەکو ئەو چۆن سەرکەوتوو سەرەڕای چەندین ئاستەنگ لە ڕێگاکەیدا