دانانی پلان بەیەکەوە: کارکردنی کۆمەڵگە بەیەکەوە بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن

وەکو بنەمایەکی ڕێنیشاندەر، قودرە ٢ کارکردنی هاوبەشی کۆمەڵگە ئەولەویەتی پڕۆژەکانیەتی. لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانمان و کەرتەکانی بەڕێوبەرایەتیەکان کاردەکەین بۆ ناساندنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە و دڵنابوون لەوەی کۆمەڵگەکان بەژدارن لە هەڵسەنگاندن، پلاندانان و جێبەجێکردنی (QIPs)

بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی کۆمەڵگاکان لە ڕێگەی باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژێرخانە بنەڕەتییەکان (QIPs) لە عێراقدا، بەرنامەی قودرە ۲ پێداویستییەکانی کۆمەڵگەکان چارەسەر دەکات لە ڕێگەی پڕۆژەکانی کاریگەری خێرا

وەکو بنەمایەکی ڕێنیشاندەر، قودرە ۲ ئەولەویەت بە بەشداریکردنی کۆمەڵگا دەدات بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی. لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانمان و کەرتەکانی بەڕێوبەرایەتیەکان کاردەکەین بۆ ناساندنی پێداویستیەکانی کۆمەڵگە و دڵنابوون لەوەی کۆمەڵگەکان بەژدارن لە هەڵسەنگاندن، پلاندانان و جێبەجێکردنی (QIPs)

ئێمە پشتیوانی لە هاوبەشەکانمان دەکەین بۆ سیستەماتیکیکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە ڕێگەی کۆبوونەوە ناوخۆییەکانەوە. کۆبوونەوەکان پلاتفۆرمێک بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە دابین دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاریگەرییەکانی داهاتووی (QIPs) کە جێبەجێکراون و دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ بەردەوامبوونی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە

هەروەها ئێمە پشتیوانی لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆ دەکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ باشترکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە پلاندانان و پرۆسەی جێبەجێکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بڕیاردەران و کۆمەڵگەکان

کۆبوونەوەکان لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کەرت لە شوێنە گشتییەکان وەک سەنتەرە تەندروستییەکان، قوتابخانەکان یان دامەزراوەکانی شارەوانییە هاوبەشەکان ڕێکدەخرێن. سەرۆک و نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی کۆبوونەوەکان دەبن

بە پاڵپشتیکردنی شەفاف و گشتگیر بۆ خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، قودرە ۲ بەشداری دەکات لە خۆشگوزەرانی تاکەکان و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە کۆمەڵگاکاندا

Leave a Reply