لە ئوردن، قودرە ٢ بەردەوامە لە پاڵپشتی بۆ پەرەپێدان بە مۆدێلێکی بەڕێوەبردنی دامەزراوەیی بۆ قوتابخانەکان لە باکوری ڕۆژئاوای بادیا. قودرە ٢ خولێکی دوو ڕۆژەی ڕاهێنانی تەکنیکی لەسەر بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە، ئاسایش، تەندروستی و سەلامەتی ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە بۆ ٢٢٨ کارمەندی پەروەردەیی لە قوتابخانەکان و وەزارەت
بەژداربوان ٩٩ بەڕێوبەری قوتابخانە، ١٢٢ مەمۆستا و ٧ ستافی لە بەشی بنیادنان لەخۆ گرتبوو لە بەڕێوبەرایەتی ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای بادیا
ڕاهێنانەکە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فێرخوازان بوو لە بارەی بیرۆکەی بەڕێوەبردنی قوتەبخانە و ئاستی سەرەتایی، یامەتیدانیان بۆ ناساندنی ئەولەویەتەکانیان و پێداویستی قوتابخانەکان پەیوەندیدار بە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان و دەرخستنی مەترسی پەیوەندیدار بە تەندروستی، ئاسایش و سەلامەتی منداڵان
ئەم خولە سەردانی مەیدانی لەخۆ دەگرێت بۆ پاڵپشتی ئەو قوتابخانانە بۆ ئەنجامدانی چالاکی کە یارمەتی بەرەو پێش چوون و بەرزبوونەوەی دەمەزراوەی قوتابخانەکان بە پشتبەستن بە پێداویستی و مەترسیە زانراوەکان و بۆ وەرگرتنی دامەزراوەی بەڕێوەبردنی ئاستی سەرەتایی وەکو بنەمایەک بۆ پێشخستنی ژینگەی فێربوونی جەستەیی