لەعێراق، زۆرێک لەقوتابخانەکان ڕوبەڕوی زیادبوونی ژمارەی خوێندکاران دەبنەوە بەهۆی ئاوارەبوونی بەرفراوانەوە. هەندێ لە قوتابخانەکان ڕۆژانە تا سێ شیفت بەڕێوەدەبەن، کە ئەمەش فشار دەخاتە سەر بینای قوتابخانەکە و ژینگەیەکی خراپ دروستدەکات بۆ فێربوون.
قودرا 2 پشتگیری حکومەتە خۆجێیەکان دەکات بە ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەکان لە ڕێگەی پرۆژە خێراکانی کاریگەر(QIPs).
لەعێراق بەهۆی ئاوارەبوونی بەرفراوانەوە زۆرێک لەقوتابخانەکان ڕوبەڕووی زیادبوونی ژمارەی خوێندکاران دەبنەوە. هەندێ لە قوتابخانەکان ڕۆژانە تا سێ شیفت بەڕێوەدەبەن، کە ئەمەش فشار دەخاتە سەر بینای قوتابخانە و ژینگەیەکی خراپ دروستدەکات بۆ فێربوون.
قودرا 2 پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتە خۆجێیەکان دەکات بە ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانەکان لە ڕێگەی پرۆژە خێراکانی کاریگەر بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکاری باشتر و سەلامەتتر بۆ قوتابیان. ئەو کارانەی کە لە بینای قوتابخانە ئەنجام دەدرێن بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنج دەخەنە سەر چاککردنەوەی ئاسانکارییەکان و سەلامەتی کارەبایی و سەربانی دژە ئاو و چاککردنەوەی دەرگا و پەنجەرەکان و گەیشتنی بێ بەربەست بۆ پۆلەکان بۆ ئەو خوێندکارانەی کە پێداویستی تایبەتیان هەیە.
کارەکانی ئاوەدانکردنەوە لەقوتابخانەی ئەمین زەکی لەسلێمانی ئەنجامدرا و بریتی بوو لەچاککردنی سەقفێکی کون بوو، کە دەستبەجێ تێکچوونی پۆلەکەی کەمکردەوە. هەروەها ئەو کافتریایەی کە تازە دروست کرا شوێنی سەلامەتی بۆ منداڵان دابین دەکات بۆ ئەوەی پشوو بدەن لە کاتی پشوودان و زیاتر نزیک ببنەوە لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان.
بەڕاستی دەتوانم ئەنجامەکان ببینم کە بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەیان هەیە لە هەڵسوکەوتی قوتابیانماندا” قوتابیەکان هەست بە باشتر بوون دەکەن کاتێک دەبینن کە ژینگەی فێربوونیان باشتر بووە. لە کۆتاییدا ئەو خوێندکارانەی کە هەڵوێستێکی باشتریان هەیە زیاتر کراوەن بۆ فێربوون و زیاتر کار دەکەن”. وتەی ئەحمەد عەبدوڵا بەڕێوەبەری خوێندنگای ئەمین زەکی، کە بە هاوکاری قودرا 2 نۆژەنکرایەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٢، چاکسازی لە شەش خوێندنگای تر دەستی پێکرد لە دهۆک و هەڵەبجە و ئەنبار و نەینەواش شەش خوێندنگای زیادە بۆ نۆژەنکردنەوە دانراون.