100 منداڵ بەیەکەوە کاریان کردووە بۆ ڕەنگکردنی دیوارێکی گەورە لە قوتابخانەی گشتی دویر لە لوبنان. دیوارەکە ڕێگەی بە منداڵەکان دا کە هەست و هیوا و خەونەکانیان بۆ داهاتوو دەرببڕن. هەروەها هاوکاری ناوخۆییمان مۆوڤمینت سۆشیاڵ چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجام دا بۆ ئەوەی منداڵەکان لە چالاکی کۆمەڵایەتیدا بەشدار بن و پشتیوانیان بکەن لە ئازادکردنی هەستەکانیان و هێورکردنەوەی فشارەکانیان.

پێش ڕووداوەکە، منداڵەکان بەشدارییان لە دانیشتنێکی کورتدا کرد لەگەڵ تیمێک لە هونەرمەندانی رێکخراوی ئارتولوشن، لە کاتی پڕۆسەی وێنەکێشاندا منداڵەکانیان ڕێنموویی دەکرد. لە کاتی دانیشتنە کورتەکاندا منداڵەکان توانیان لەڕێگەی نیگارکێشانەوە پەیوەندی و هاوپێچی خۆیان بەخێزان و ماڵ و خەونەکانیان بۆ داهاتوو دەرببڕن.
دیوارەکە بیر و باوەڕی منداڵەکان دەردەخات بە پیشاندانی ئەو شتانەی کە بۆ ئەوان گرنگترن.
Expertise France ئەم چالاکییەکەی ڕێکخست بە هاوبەشییەکی نزیک لەگەڵ مووڤمینت سۆشیال، سەنتەری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دۆییر (سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی) ، قوتابخانەی گشتی دۆویر، شارەوانی دۆیر و تیمی ئارتۆلوشن.