لە پارێزگای مەفراقی ئوردون، هاوبەشی ناوخۆی قودرا 2 ، مەشقی نیشتیمانیی دامەزراندن (NET) خولەکانی دورینی بۆ 25 ژن دابین کرد. ئەو خولانە لە ناوەندەکانی نزیک ماڵەکانیان بەڕێوەدەچن و دەبنە هۆی ئاسانکردنی ئامادەبوونیان لە خولەکە و کەمکردنەوەی مەترسی چوونە دەرەوەیان لە گەڕەکێک کە زۆرێک لە ژنان ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.
پارێزگای مەفرەق زۆرترین ژمارەی پەنابەرانی سوری لەخۆدەگرێت. بە هاوکاری هاوبەشە ناوخۆییەکانمان، ڕاهێنانی دامەزراندنی نەتەوەیی (NET)، قودرا 2 پشتگیری لە خولەکانی ڕاهێنان دەکات کە پێویستیەکان و کەلێنەکانی ناو بازاڕی کار چارەسەر دەکەن.
لە پارێزگای مەفراقی ئوردون، هاوبەشی ناوخۆی قودرا 2 ، مەشقی نیشتیمانیی دامەزراندن (NET) خولەکانی دورینی بۆ 25 ژن دابین کرد. ئەو خولانە لە ناوەندەکانی نزیک ماڵەکانیان بەڕێوەدەچن و دەبنە هۆی ئاسانکردنی ئامادەبوونیان لە خولەکە و کەمکردنەوەی مەترسی چوونە دەرەوەیان لە گەڕەکێک کە زۆرێک لە ژنان ناتوانن لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.
لەم خولە یەک مانگەدا، ژنان شارەزایی نوێیان فێربوون لە بەرگدووری و درواردا. کارامەیی نوێیان هەلەکانیان لە بازاڕی کار باشتر دەکات. لە نێو 25 بەشداربووەکاندا دوو ژن دەستیان بە بازرگانی کردووە لە ماڵی خۆیان و چوار ژن دامەزراون و بە دوورین بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن.