ئوردن

كۆمەڵگەیەك كە خزمەتگوزاری باشتر دابیندەكان بۆ تەواوی دانیشتوانەكەی

لە ئوردنیش قودرە2 پشتگیری شەش شارەوانی پارێزگاكانی باكوری مەفراق دەكات. ئێمە پشتگیری ئەو پڕۆژانە دەکەین كە ڕێگە بە شارەوانیەكان دەدەن بتوانن شانبەشانی کۆمەڵگای مەدەنی کار بکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ هەموو دانیشتوانەکانیان. ڕێگایەكی بەژداریپێكەرانە بەكارهێنرا لەگەڵ كۆمەڵگەی خۆجێیی تاكو شیكردنەوە بۆ پێداویستیەكانی هەر شارەوانیەك بكرێت.  ڕێبازێکی گشتگیر و بەژداری پێكەرانە ڕێگەی بە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا دا کە گوزارشت لە پێویستی و بیرۆکەکانیان بکەن لەسەر ئەو کێشانەی کە کاریگەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە

بەكارهێنانی ئەم ڕێبازە دەبێتە هۆی لەپێشگرتنی ئەم پێداویستیانە: شاڕێكی خاوێنتر و ژینگەیەكی سەقامگیرتر، فراوانیەكی زیاتر بۆ چالاكیە چێژبەخشەكان، هەلی دامەزراندن و توانای گەیشتن بە ئاو. هەر شارەوانییەکی پشتیوانی لێکراوە بۆ پەڕەپێدانی پلانێکی کرداری بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی ئەو پێداویستیانە

ئەم پلانانە بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپە مەدەنییە ناوخۆییەکاندا جێبەجێ دەکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش ناوەندی كۆمەڵگا دادمەزرێنین بۆ دابینكردنی پاڵپشتی خوێندن، فراوانی بۆ یەكتربینین و چێژوەرگرتنی كۆمەڵگا لەگەڵ فراوانی وەرزشی بە تایبەت بۆ ئافرەتان. بۆ شاری خاوێنتر، سیستەمی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک پەڕەدەدرێت، و بارهەڵگری خاشاك دەكڕدرێت. هەروەها بۆ ژنانی پەنابەر بەتایبەتی لە ڕێگەی هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت و شارەوانیەکانەوە هەلی کار دەڕەخسێندرێت

تەواوی ئەو فراوانیانەی لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە بەردەست دەكرێت ژینگەدۆست دەبێت

پڕۆژەکانی یەکەم تەواو بوون: 100 دەفری پاشەڕۆ گەیەنراوەتە شارەوانیەکانی ئەلبەسلیە و هوشە کە یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی ببنە شارەوانیی پاکتر و بەو هۆیەوە ڕووبەری دۆستانەتر بۆ کۆمەڵگاکانیان دابین دەکات

Leave a Reply