عێراق – لە کاری کێڵگەی پەلەوەرییەوە بۆ گەشەپێدانی کارامەییە تەکینییەکان: درووست کردنی هەلی کار لە کاتێکی کەمدا

پرۆگرامی قودرە٢ لە عێراق هاوبەشی دەکات لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکان بۆ پشتگیری کردنی راهێنان لەماوەی کارکردنی گەنجانی دانەمەزراودا کە بەجۆرێك بەرنامەڕێژی بۆ کراوە کە راستەوخۆ وەڵامی پێداویستییەکانی خاوەنکارەکان بداتەوە. پاشان خاوەن کارەکان بەشداربووەکان دادەمەزرێنن کاتێک کە ڕاهێنانەکانیان تەواودەکەن. 

لە هەولێر کۆمپانیای “فیوچە ئیلێکتریک” بۆ ماوەی دوو مانگ کۆرسی ڕاهێنان لەگەڵ کارکردندا لەسەر بەستنی کارەبا و چاککردنەوە و سیانەکردنی کارەبایی بۆ ٢٥ گەنجی دانەمەزراو پێشکەش کردووە. کۆمپانیاکەش ٢٥ بەشداربووەکەی دامەزراندووە لە دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکە.

١٣٥ گەنجی دانەمەزراوی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی و گەنجانی ئەو شوێنانەی کە ڕاهێنانەکانی تیادا ئەنجامدراوە  سوودمەندبوون لەبارەی راهێنانی پیشەییەوە لەسەر دامەزراندنی کێڵگەی پەلەوەریی کە لەلایەن کۆمپانیای ئەلسەدیدەوە بەهاوکاری پڕۆگرامی قودرە٢ پێشکەش کراوە. بەشداربووەکان بەتەواوی فێری بازنەی کاری ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بوون بەجۆرێک کە بتوانن لە دوای تەواوکردنی ڕاهێنانەکە کاری خۆیان دەست پێبکەن.