ئەردەن – ئامێری پاککردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشرێت بە ٦ شارەوانی

لە بەرواری ٢٧ی تەموز ئامێر و ئۆتۆمبێلی پاککردنەوە کە پێکهاتبوو لە سێ تراکتۆر و شەش تانکی ئاوڕشێن و ١٢٠ ئاوڕشێنی دەستی بەخشرایە شەش شارەوانی پارێزگای مەفرەق بەمەبەستی پشتگیری کردنی بەرەنگاربوونەوە و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩.

بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن باڵوێزی ئیسپانیا ئارانزازوو بانۆن داڤۆلاس، کەلوپولەکان بەخشرایە شارەوانی مەفرەق لە ئەردەن هەروەها لە مەراسیمەکەدا بریکاری وەزیری کارگێڕی ناوخۆیی ئەندازیار محمد عوەیدات و جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی شارەوانی شاری مەفرەق بەڕێز حسن ئەلجبور و پێنج سەرۆک لیژنەی شارەوانی ئامادەبوون.

هەروەها ١٤٠٠ گاڵۆن ماددەی پاککەرەوە و ئامێری پاککردنەوە بەخشرابووە شەش شارەوانی پارێزگای مەفرەق.

پڕۆگرامی قودرە٢ لە ئەردەن توانای شارەوانییەکان بەهێزدەکات تاوەکو بتوانن خزمەتی باشتری کۆمەڵگا بکەن.

Bir Cevap Yazın