تورکیا – وەرزش و پیکەوەبوونی کۆمەڵایەتی دەست لەناو دەست دێن

شارەوانی شەهیدکامیل لە شاری ‌غازی عەنتاب لە باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا پرۆژەی باش کردنی ئەو منداڵانەی کە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە سودمەندنەبوون دەست پێکردووە. ٨٠ منداڵی پەنابەر کە هەرگیز پێشتر بەشدارییان نەکردووە لە هیچ چالاکییەکی وەرزشی وەکو یاری سەبەتە و تێنس و تۆپی پێ و یاری دۆزینەوەی شوێن بە نەخشە نەکردووە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ کاریگەری خراپی کردووەتە سەر کەرتی پەروەردە و ژیانی کۆمەڵایەتی منداڵان و گەنجان بەجۆرێک کە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر گەشەکردنی مەعریفی و کۆمەڵایەتییان.
ئامانجی پڕۆژەکەی شارەوانی شەهیدکامیل ئەوەیە کە ئەو وەرزشانە بەو منداڵانە بناسێنێت و لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی سەلامەتتدا ئەنجامیان بدەن تاوەکو کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکەنەوە. هەروەها لەگەڵ چالاکییە وەرزشییەکانیشدا بەشداربووان کۆرسی ڕاهێنانی پاکوخاوێنی و خواردنی تەندرووست و پاراستنی ژینگە و مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وەردەگرن.

منداڵەکان بەیەکەوە لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی گشتگیردا کات بەسەردەبەن و یاری دەکەن و بەمجۆرەش متمانە بە خزمەتەکانی شارەوانی زیاتردەبێت. تەنانەت لەدوای تەواوبوونی پڕۆژەکەش منداڵان هەر سوودمەند دەبن لە ڕاهێنانەکانی تر و ئەو کۆرسانەی کە شارەوانی پێشکەشییان دەکات. شارەوانی بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی لەگەڵ منداڵە ڕاهێندراوەکان. هەروەها پڕۆژەکە ئەوەی نیشانداوە کە ئەو منداڵ و گەنجانەی کە بەشداری ڕاهێنانەکان دەکەن هەرگیز هیچ وەرزشێکیان نەکردووە و متمانەیان بەخۆیان نەبووە و توانا و بەهرە شاراوەکانیان نەدۆزراوەتەوە. بۆ نموونە، یەکێک لەو گەنجانەی کە بەشداری کردووە لە چالاکییەکاندا هەڵسەنگاندنی بەهرەی بۆ کراوە و ئێستا بەردەوامە لە یاری تۆپی پێ و بۆ تیمی وەرزشی شەهیدکامیل یاری دەکات.

Bir Cevap Yazın

%d blogcu bunu beğendi: