تورکیا – ڕاوێژکاری بۆ داهاتوویەکی باشتر

وەک بەشێک لە پڕۆگرامی قودرە٢ بۆ پشتگیری کردنی حکومەتە خۆجییەکانی تورکیا، شارەوانی میرسین هەستا بە کردنەوەی سەنتەری راوێژکاریی خوێندکاران بەئامانجی خزمەتکردنی ئەو گەنجانەی کە سودمەندنەبوون لە ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و پەنابەرییەکان.

ژمارەیەکی بەرچاوی گەنجان ناخوێنن، کارناکەن یان ڕاهێنانی پیشەیی ئەنجام نادەن. ئەو کێشە گشتیانەی کە بەرچاوبوون بریتی بوون لە دڵەڕاوکێی تاقی کردنەوەکان، نەبوونی هاندانی دەروونیی، ترس لە داهاتوو و کێشە خێزانییەکان. سەنتەرەکە چارەسەرەی تاکەکەسیی و گرووپیی پێشکەش کردووە بۆ بونیادنانی بەرگەگرتن تاوەکو بەسەر دۆخە قورسەکاندا سەربکەون.

بۆ یارمەتیدانی گەنجان تاوەکو زاڵبن بەسەر ترسەکانیاندا و دڵنیاببنەوە کە بەشدارییان هەیە لە کۆمەڵگادا، گەورە شارەوانی مێرسین کۆرسی راهێنانی پێشکەش بە ٤١ گەنجی پەنابەر و ٤٧ گەنجی ناوچەکە کردووە. شانزە لەو گەنجانە پێشتر وازیان لە خوێندن هێناوە بەڵام دەرفەتی ئەوەیان هەبووە کە جارێکی تر بگەڕێنەوە بەر خوێندن. گەنجەکان راهێنانی دەروونیی-کۆمەڵایەتی و پشتگیری ئەکادیمیان وەرگرتووە و هەروەها ئەو دامەزراوانەشیان پێناسێندراوە کە پەیوەستن بەو بابەتەوە.

شارەوانی کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ خاوەن سەرمایەکان ڕێکدەخات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە ئەنجام دەدرێن وەڵامی پێداویستییەکانی گەنجان بدەنەوە. لە دەرئەنجامی ئەو هەوڵانەش، خوێندکاران لە ژیانی کەسییان و لە ئەدای ئەکادیمیان بەرەوپێشچوونێکی باشتریان نیشان داوە. سەنتەرەکە تاوەکو ئێستا ناوی ١٢٠٠ خوازیاری تری تۆمارکردووە کە دەیاننەوێت سودمەندبن لەو خزمەتگوزارییانە.

Bir Cevap Yazın

%d blogcu bunu beğendi: